بکوژی ئەو دوو خۆشکەی لە چەمچەماڵ کوژران خۆی ڕادەستی پۆلیس کرا

بکوژی ئەو دوو خۆشکەی لە چەمچەماڵ کوژران خۆی ڕادەستی پۆلیس کرا

پەیامی کورد … بکوژی ئەو دوو خۆشکەی لە چەمچەماڵ کوژران خۆی ڕادەستی پۆلیس کرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دوو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە:دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ دوو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو.

 

ئەوەش هاتوە: هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

 

پۆلیسی سلێمانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە