باکووری کوردستان؛ بەهۆى وەرگەڕانى پاسێکەوە 40 کەس بونە قوربانی

باکووری کوردستان؛ بەهۆى وەرگەڕانى پاسێکەوە 40 کەس بونە قوربانی


پەیامی کورد... باکووری کوردستان؛ بەهۆى وەرگەڕانى پاسێکەوە 40 کەس بونە قوربانی


بەهۆى وەرگەڕانى پاسێکى گەشتیارییەوە لە ناوچەى ئاکچاداغ لە مەڵاتیاى باکورى کوردستان 40 کەس بونە قوربانیی.

ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە؛ پاسێکى گەشتیارى کە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو مەڵاتیا-ى باکورى کوردستان رۆیشتوە لەگەڵ پاسێکى دیکەدا بەریەک کەوتون و بەهۆیەوە یەکێک لە پاسەکان وەرگەڕاوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە روداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 36 کەسیش بریندار بون و لە ئێستادا تیمەکانى فریاکەوتن و پۆیس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەى شوێنى روداوەکە کراون بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیان پێکردوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 28/12/2023 کە دەکاتە پێنج رۆژ بەر لە ئێستا، لە بەشى ساکاریاى تورکیا لە روداوێکى هاتوچۆدا کە لە نێوان بارهەڵگرێک و سێ پاس و سێ ئۆتۆمبێل رویدا 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 57 کەسى دیکەیش بریندار بون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە