کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد کەریمی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد کەریمی لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی ئارمەردە سەر بە شاری بانەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە