پەیامی کورد... بارانی ڕۆژی رابردوو، بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوەكان
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی بڕێكی زۆر باران باریوە و بەوەش ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە،"ئاستی ئاو لە بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو بەجۆرێك ئاستی بەرزبوونەوەی ئاو لە بەنداوی دوکان لە (24) کاتژمێری رابردوو (25)سانتیمەتر بووە".
کارزان لەتیف، لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی پارێزگای سلێمانی تا بەرواری 12/4/2023 بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەكە، سلێمانی تا ئەم بەروارە بڕی (699) ملیمەتر باران باریوە، رێژەی باران بارینی سلێمانی بۆ ساڵی پێشوو تا هەمان بەروار (378) ملیمەترە بووە.
هاوكات، بەپێی وتەی بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان نیو مەتر بەرزبووەتەوە و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەكەن.
ڕاشیگەیاندووە،"ئێستا ملیارێک و 494 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە و کۆی گشتیی ئاوی دەریاچەکە 50%ـیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە