ئەکبەر ویلایەتی : هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەدا قبوڵ ناکەین

ئەکبەر ویلایەتی : هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەدا قبوڵ ناکەین

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران " عەلی ئەکبەر ویلایەتی " ئاماژە بەوە دەکات ، ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێککەوتنە ناوەکییەکەدا قبوڵ ناکات کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی 2015 دا واژۆیان کردووە.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی کە دەکاتە 12 ی مانگی پێنج کە لەلایەن سەرۆک ترامپ ەوە دانراوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە ڕێککەوتنەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ووتی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا باسیان لە ڕێککەوتنێکی نوێ کردووە کە چارەسەری ترسەکانی ئەمریکا و ئەورووپا دەکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری ولایەتیەوە بڵاویکردەوە کە ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران، " ولایەتی وتوویەتی " هەر گۆڕانکارییەک یان چاککردنێک لە ڕێکەوتنەکەی ئێستادا ئێران قبوڵی ناکات. ئەگەر ترامپ لە ڕێکەوتنەکە بێتە دەرەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران لێی دەکشێتەوە. ئێران بە ڕێکەوتنێکی ناوەکیی ڕازی نابێت کە سوودی بۆمان نەبێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە