کۆچبەرێکی کورد لە یۆنان گیانی لە دەست دا

کۆچبەرێکی کورد لە یۆنان گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد … کۆچبەرێکی کورد لە یۆنان گیانی لە دەست دا

دوای نزیكەی دوو مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەبێ ئاگایی، كۆچبەرێكی كورد لە وڵاتی یۆنان گیانی لەدەستدا.

(هۆگر حەمید) گەنجێكی شارۆچكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، سێ مانگ بەر لە ئێستا بەنیازی گەیشتن بەرەو وڵاتێكی ئەوروپی، ڕێگای كۆچی گرتەبەر، بەڵام ئۆتۆمبێلەكەیان لەڕێگای یۆنان بۆ ئیتاڵیا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو لەو كاتەوە لە ژێر چاودێری پزیشكیدا ماوەتەوە.

ڕووداوەكە دوای ئەوە بووە كە پۆلیس دوایانكەوتووە، شوفێرەكەش بۆ دەربازبوون لە پۆلیس بەخێراییەكی زۆر لێخوڕییەوەو بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.

هۆگر یەكێك لە سەرنشینەكانی ئەو ئۆتۆمبێلە بووە، كە بەسەختی برینداربووە، سەرەڕای مانەوەی بۆ زیاتر لە دوو مانگ لە نەخۆشخانە لە وڵاتی یۆنان و ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری، بەڵام ئەمرۆ هەواڵی گیان لەدەستدانی درا بە خێزانەكەی.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە