بەریتانیا ، هۆشداری دەداتە ئێران

بەریتانیا ، هۆشداری دەداتە ئێران

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، هێڕشی موشەکی ئێران بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان مەحکوم کرد و ڕاشیگەیاند ئێران هەوڵی ناسەقامگیری ناوچەکە دەدات.

جانسۆن هۆشداری دەداتە ئێران و دەشڵێت:ئێران دەبێ هەوڵەکانی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە ڕابگرێ،چونکە ئەم جۆرە کردەوانە لە بەرژەوەندی هیچ کەس و لایەنێکدا نییە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، هەروەها بەرپرسیارێتی هێرشی موشەکی شەوی ڕابردووی بۆ سەر ئیسرائیل خستە سەر ئێران و ڕایگەیاندووە، ئێران لەم هێرشە بەرپرسیارە.

هەر ئەمڕۆ، ئەڵمانیا لە هەڵوێستێکی دیکەدا ئێرانی بە تێکدانی باری ئەمنی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە