بژاردەی پارتی لە بەغدا فوئاد حسێن ە

بژاردەی پارتی لە بەغدا فوئاد حسێن ە

پەیامی کورد     ...   بژاردەی پارتی لە بەغدا فوئاد حسێن ە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیارە پێش جەژن ئەو وەزارەتانەی ماون، كە ٧ وەزارەتن، سەرۆكوەزیران كاندیدی سەرجەمیان پێشكەش بكات و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات، كە وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دەكەوێت و كاندیدەكەشی د. فوئاد حسێن ە

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "بڕیارە پێش جەژنی ڕەمەزان و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرۆكوەزیرانی تازە، موستەفا كازمی، ناوی كاندیدی ئەو ٧ وەزارەتانەی ماون، ڕەوانەی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێن و كابینەی نوێ تەواو بكرێت".

سەبری ووتیشی: "لەو ٧ وەزارەتانە، وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و كاندیدەكەشی یەكلا بووەتەوە، كە ئەویش د. فوئاد حسێن ە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە ماوەی ڕابردوودا دەنگ لەسەر ١٥

وەزارەت درا و ٧ وەزارەتیش مابوون، كە ئەوانیش بڕیارە كاندیدەكانیان یەكلا بكرێنەوە و لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەر بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە