پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح ووڵاتی عەرەبی بە نیشتیمان ناو دەبات " جارێکی دیکە کوردستان تاڵان کرا "
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی متمانه به‌خشین به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی موسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند : ئه‌ركی ئێمه‌یه پشتیوانی له‌حكومه‌تی نوێ بكه‌ین بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی.
به‌رهه‌م ساڵح، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "پیرۆزه ووڵات، متمانه به‌خشین به‌موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران"
بە هه‌موان توانرا نیشتمان له قۆناغێكی قورسی مێژوییدا تێپه‌ڕێنین
راشیگه‌یاندوه، بەهەموان توانرا نیشتمان لەقۆناغێكی قورسی مێژوییدا تێپەڕێنین، پێویستیشه په‌له بكرێت له‌ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌ت به‌زووترین كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئاڵنگاری كێشه ته‌ندرووستی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان ببێته‌وه و هه‌وڵه‌كانیش بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌ركه له‌سه‌رشانیان كه پشتیوانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی.
شه‌وی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشیه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی موسته‌فا كازمی.
جێگای ئاماژەدانە کە لەم کابینەیەدا هیچ گەرەنتیەک بۆ مووچەی هەرێم نەدراوە و جگە لە سێ وەزارەت کە ڕادەستی نوێنەرانی کورد کرا وەزارەتی دارایی چیتر لە بەردەستی کورددا نییە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە