پەیامی کورد … بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان راگەیەندرا
وابڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پیشنیازەیاسایەك دەكرێت.
ئەمرۆ شەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢١، پەرلەمانی كوردستان بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره ٢ ی ئاساییی خولى بههارەی لە رۆژی دووشەممە ٨ی ئاداری بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی ١٩٩١، بۆ ماوەی چل خولەك دەخرێتەڕوو".
هاوكات، بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە