پەیامی کورد... بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "سبەی پێنجشەممە 14/9/2023، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا."
گوتیشی: "شاندەكە پێكهاتوون لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و ژمارەیەك وەزیر."
هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له كاتی لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، رایگه‌یاند: ئێمه به ته‌ماین سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئاشتییانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ین، پشوودرێژیی ئێمه مایه‌ی لاوازیی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكوو خه‌مخۆریی ئێمه‌یه تا نه‌هێڵین تا كێشه‌كان به عاقارێكی تردا ببرێن، ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی، ڕایگه‌یاند: "ده‌شمانه‌وێ سه‌ردانی لایه‌نه سیساییه‌كانی عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستنان به‌و شێوه‌یه ده‌درێته‌وه؟ كاتێك خه‌ڵكی كوردستان باوه‌شی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق كرده‌وه، چاومان له‌وه‌یه ئێسته خه‌ڵكی عێراقیش به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی خه‌لكی كوردستان بكات، ده‌مانه‌وێ بزانین بۆچی سیاسه‌تی برسیكردنی كوردستان ده‌گرنه به‌ر؟"
مەسرور بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه: "پێمان وایه بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی كوردستان، بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی عێراقه."
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: "پێشتر له سه‌ردانه‌كانماندا زۆر ڕێككه‌وتنی باشمان له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام دا، پێمان وابوو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه ده‌بنه هۆكارێك بۆ سه‌قامگیریی زیاتر و پێشخستنی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕێگرییان لێ كرا و نه‌یانهێشت ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ونه واری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئێمه داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه جارێكی تریش ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه، بۆیه له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و مافه‌ی مامۆستایانیش ده‌گرێته بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانیش بێ ئه‌وه‌ی خه‌می مووچه و بژێوییان هه‌بێ، به‌رده‌وام بن له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە