پەیامی کورد... سەرۆکی ڕووسیا گەیشتە تاران
سەرۆکی ڕووسیا گەیشتە تاران-ی پایتەختی ئێران و بڕیارە کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی هاوتا ئێرانییەکەی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەنجام بدات.
کۆبوونەوەکە تایبەت بە پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە سووریا و ئۆکراینا دەبێت.
بڕیاریشە ڤلادیمیر پووتین چاوی بە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بکەوێت.
لە کاتێکی پێشتردا دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژ بەناوی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند، پرۆسەی یەکلاکردنەوەی دۆخی سووریا بە شێوازی ئەستانا لەژێر چاودێریی ڕووسیا، تورکیا و ئێران لە پێشەنگی وتووێژەکانی سەردانەکەی پووتین بۆ تاران دەبێت.
لای خۆیەوە یۆری ئۆشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، پووتین، ئەردۆغان و ڕەئیسی پاش کۆبوونەوەکەی تاران ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش واژۆ دەکەن، بە کردەییش ڕەشنووسەکەی ئامادەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە