پەیامی کورد … یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ئۆمیکرۆن تۆمارکرا
ئەمرۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وتی، "کەسێکی تووشبوو بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە وڵاتەکەی گیانی لەدەستداوە".
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەمیانی سەردانێکی بۆ بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژئاوای لەندەن رایگەیاندووە، "خەڵک دەبێت لەو بیرۆکە خۆیان بەدووربگرن کە دەڵێت ئۆمیکرۆن ڤایرۆسێکی لاوازترە".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، "پلان و بەرنامەیەکی تایبەت دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەگرنەبەر، هۆشدارییش دەدات لە شەپۆلێک لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ تەشەنەسەندنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، وڵاتان رێکاری نوێ و تووند دەگرنەبەر بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە