پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان لە سەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کۆبوونەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان لە سەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کۆبوونەوە

پەیامی کورد  ...   جڤاتى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان بۆ پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت و تاوتوێکردنى پێشهات و پێشنیازە نوێیەکان کۆبوونەوە.

بەپێی زانیاریەکان ، کۆبوونەوەی جڤاتى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەکە  لە شارى سلێمانى دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جڤاتى گشتى ئەو پێشنیازانەى لەبارەى گۆڕانکارى و پێشهاتە نوێیەکان لە ئارادان تاوتوێ کرا و پێشنیازى خۆى لەبارەیانەوە ئاڕاستەى جڤاتى نیشتیمانى دەکات.

بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 بۆ پەرلەمانی کوردستان 12 کورسی بەدەستهێنا و بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان 12 کورسی کەمیکرد.

بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە دوەم ئەزمونی بزوتنەوەکە لەدوای دروستبونی لە ساڵی 2009 دا، بەڵام لە کابینەی هەشتەمدا و دوای ساڵێک مانەوە لە حکومەت لە 12-10-2015 بەبڕیارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی بزوتنەوەکە و وەزیرەکانی رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە