پەیامی کورد … دابەشکردنی سێ مووچەی وەزارەتی پیشمەرگە دەستی پێکرد
وەزارەتی پێـشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئەمڕۆ 1 ی نیسان دەستکرا بەدابەشکردنی ٣ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا نوێنەری هاوپەیمانان سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ڕایگەیاند کێشەی ناردنی موچەی پێشمەرگەی لیواکان چارەسەرکراوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریکا بڕیاریدا موچەی هەر چواردە لیوا هاوبەشەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بدات بەبێ لێبڕین بدات و بۆ ئەوەش وەک هەنگاوی یەکەم بڕیاریدا موچەی مانگەکانی یانزە و دوانزەی ساڵی ڕابردوو و شوباتی ئەمساڵ پێکەوە دابەشبکات.
بەڵام ناردنی پارەکە لە ئەمریکاوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە ماوەی دوو مانگ دواکەوت و سەرئەنجام ئەمڕۆ توانرا سێ موچەکەیان پێکەوە بەسەردا دابەشبکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە