پەیامی کورد... ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئێران کرد
بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناو برد تاوەکوو نەبێت بە وڵاتێکی ئەتۆمی، ئێستاش ئێران دەیەوێت لەناومان ببات، بەڵام دەتوانین هەڕەشەکان تێکشکێنین.
ئەمڕۆ دووشەممە بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران دەیەوێت لەناومان ببات، بەڵام دەتوانین هەر هەڕەشەیەک بۆسەر بوومان هەبێت تێکیبشکێنین.
وتیشی، «مەناحم بیگن کاتێک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو، فەرمانیکرد هێرش بکرێتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی عێراق بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە وڵاتێکی ئەتۆمی».
بێنی گانتز لەو سۆنگەیەوە درێژەی بە قسەکانی دا و ڕایگەیاند، «ئێستاش دوژمنێکمان هەیە دەیەوێت لەناومان ببات و هەوڵ دەدات ئامراز بۆ بەدیهێنانی ئەو ئارەزووەی بدۆزێتەوە، ئەو دوژمنەش ناوی ئێرانە».
مەناحم بیگن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ساڵانی 1977 - 1983، ساڵی 1981 فەرمانیکرد بە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە فڕۆکەی جەنگی هێرشبکاتەسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی عێراق و وتی، «بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دوژمنانمان پەرە بە چەکی کۆکوژ بدەن و لە دژی ئیسرائیل بەکاریبهێنن».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە