پەیامی کورد ... ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕەتکرایەوە .
سامان سیوەیلی ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی رابگەینرێت و ئاماژە بەوەشدەدات، كات بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكان دیاری نەكراوە.
سیوەیلی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە، كە گوایە ئێوارەی شەممە 22-6-2019 ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و نیشتمانی 9ی بنەڕەتی رادەگەینرێت.
روونیشیكردەوە، تائێستا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە هیچ وادەیەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ئەو دوو پۆلە دیارینەكراوە.
هەروەها ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردە باس لەوەدەكات، هەركاتێك لیژنەی باڵای ئەزمەونەكان كاروباری خۆیان تەواوكرد، ئەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردەوە ئەنجامەكان رادەگەینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە