پەیامی کورد ... سێ شوێنەواری هەرێم پاڵێوراون بۆ لیستى شوێنەوارە کلتورییە جیهانییەکان
12 شوێنەوارى عێراقى لەلایەن ڕێکخراوى یونسکۆوە پاڵێوراون بۆ لیستى شوێنەوارە کلتورییە جیهانییەکان ، کە سیانیان لە سنورى هەرێمى کوردستاندان.
بەپێى لێدوانى بەرپرسى کلتورى ڕێکخراوى یونسکۆ لە عێراق، ١٢ شوێنەوارى کلتورى و مێژوویی لە تەواوى عێراقدا پاڵێوراون بۆ ئەوەى بخرێنە لیستى شوێنەوارە کلتورییەکانى جیهانەوە.
بەپێى ووتەکانى (بریندان کەسار) بەرپرسى بەشى کلتورى ڕێکخرواى یونسکۆ لە عێراق، کە بۆ رۆژنامەى سەباحى عێراقى قسەى کردووە، هاتووە: لەلایەن بەرپرسانى عێراقەوە ١٢شوێنەوارى عێراقى لە ساڵى ٢٠٠٠ەوە پاڵێوراون بۆ لیستى شوێنەوارە کلتورییە جیهانییەکان، بەڵام تا ئێستا قبوڵى کۆتاییان وەرنەگرتووە، ئەوەش ئەرکى بەرپرسانى عێراقە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن لە ڕێیکخراوى یونسکۆ.
ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەو ١٢ شوێنەوارە سیانیان لە سنورى هەرێمى کوردستانن و بریتین لە (شارى ئامێدى پارێزگاى دهۆک، شوێنەوارەکانى بێستانسور لە پارێزگاى سلێمانى کە بۆ چاخى بەرینى نوێ دەگەرێتەوەو، پەرستگاى لالش لە قەزاى شێخان).
هەروەها ٩ شوێنەوارەکەى تر بریتین لە (تابلۆ مێژوویەکانى کەنارى روبارى دیجلە لە بەغدا کە لە رەسافەوە بۆ قوتابخانەکانى موستەنسەرییە درێژ دەبنەوە، شوێنەوارەکانى نەمرود و نەیبور و شارى موسڵى کۆن و شارى نەینەواى کۆن لە پارێزگاى موسڵ، لەگەڵ چەند شوێنەوارێکى ترى سنورى پارێزگاى نەجەف و واسیت).
لاى خۆیەوە بەرپرسەى یونسکۆ وتوشیەتى: رێکخراوەکە کە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى کار بۆ ئەوە دەکات کە هۆشیارى زیاتر بێت بۆ پاراستنى شوێنەوارە میژوییەکان و رێگرى بکرێت لە فرۆشتن و بەقاچاخبردنى ئەو شونەوارە مێژوویانەى عێراق و هەوڵى گەڕاندنەوەى ئەو پارچە شوێنەوارانە دەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە