پەیامی کورد... کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم: دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێن
ئەمڕۆ دووشەممە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت،"سەرکۆنەی هێرشی دووبارەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکەین."
کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات "رێز" لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی عێراق بگرێت. دەشڵێت، "دەبێت دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێنرێن."
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.
ئەمە جاری یەکەم نییە ئێران هێرشدەکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان؛ رۆژی شەممە، 24ـی ئەیلوولی 2022، هێزی زەمینیی سوپای پاسداران دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی دژی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی راگەیاند و داوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد لە بنکە و بارەگای ئەو حزبانە دوور بکەنەوە.
دوای چوار رۆژ و لە 28ـی هەمان مانگ، سوپای پاسداران بە مووشەک و درۆن هێرشیکردە سەر قەڵای دیموکرات و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئەنجامدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە