پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕادەگەێنێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان بڵاوده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش،
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، "بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا به سه‌ركه‌وتویی و ئاسانكاری له جوڵه و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون، هه‌روه‌ها لایه‌نه یارمه‌تیده‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له ماوه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له رۆژانی 20 و 21ی (تشرینی دووه‌م/11)ی 2024 ئه‌م ڕێنمایی یانه‌مان ده‌ركرد:
ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم:
یه‌كه‌م:
سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دووه‌م له كاتژمێر (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كوو كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
دووه‌م:
جووڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ سونوردار ده‌كرێت (له نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له نێوان ناحیه و قه‌زا و به پێچه‌وانه‌وه)، جگه له حاڵه‌ته مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سرووشتی و ئه‌منی.
سێیه‌م:
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوبه‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه به فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جووڵه و هاتووچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به هه‌مان شێوه، ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگه‌یاندكاران كه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له دو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوwچۆدا ڕێگه‌پێدراون.
چواره‌م:
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه و له ئێشگگریدان له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكوومییهكانن و به پێی مووڵه‌تی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كه و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی داوای كار و ئاماده‌بونیان لێكراوه.
پێنجه‌م:
هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگری شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتووچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ده‌رن.
شه‌شه‌م:
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده دیپلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە