پەیامی کورد ... نەتهوهیهكگرتووهكان هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی شەڕی ساردی له نێوان ئه‌مریكا و چین ی ڕاگه‌یاند
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی شەڕی ساردی له نێوان ئه‌مریكا و چینی ڕاگه‌یاند، داواشی كرد ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جه‌نگه بگیرێت، كه له شه‌ڕه‌كانی دیكه مه‌ترسیدارتر
ده‌بێت.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، كه گه‌وره‌ترین دوو سه‌رچاوه‌ی ئابوورین له جیهاندا.
ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و فهڕەنسا دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ کرد که جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بۆریس جانسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سكۆت مۆریسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵی، هاوپهیمانیەتییەکی تازه‌یان له جیهان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ راگرتنی هه‌ژموونی چینی، جیا له‌وه‌ش ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتییه سه‌ربازییه‌كانی له دونیا دووباره داده‌ڕێژێته‌وه.
رێكه‌وتنه‌كه بریتییه له دابینكردنی كه‌شتیگه‌لی ژێرده‌ریایی ناوەكی له لایه‌ن ئوسترالیاوه، له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێن و رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه كرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە