بەپەلە ... ڕاگەێندراوی سوپای پاسداران لە سەر بۆمباران کردنی حزبی دیموکرات

بەپەلە ... ڕاگەێندراوی سوپای پاسداران لە سەر بۆمباران کردنی حزبی دیموکرات

سوپای پاسداران لە ڕاگەێندراوێکدا وێرای ڕوون کردنەوەی ئۆپراسیۆنی مووشەکی ڕۆژی ڕابردووی بۆ سەر شوێنی جێگربوون و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان ، دەڵێ : تیرۆریستان لە ئەگەری درێژەدان بە شەڕخوازییەکانیان بەرەوڕووی وەڵامی توندتر دەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سوپا نیوز، لە دوای هێرشی مووشەکی ڕۆژی ڕابردووی سوپا بۆ سەر شوێنی جێگربوون و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان ، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا وێرای ڕوون کردنەوەی ئەو هێرشە، ڕایگەیاند : " گەلی ئێران لە سوپا و هێزە چەکدارییەکانی دیکە و دەزگاگەلی ئێستێخباراتی و ئەمنی، پێداگرن لە پاراستنی سنوورەکانی ئێران و لە ئەگەری درێژەدانی تیرۆریستان بە شەڕخوازییەکانیان بەرەوڕووی وەڵامی توندتر و تێشکێنەرتر دەبنەوە".

دەقی ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسداران :

بە ناوی خودا

لە دوای شەڕخوازییەکانی چەند مانگی ڕابردووی گرووپی ئیرۆریستی سەر بە داگیرکەرانی جیهانی لە هەرێمی کوردستان لە دژی ناوچە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ناردنی گرووپی جۆراوجۆری تیرۆریستی، ببوونە مایەی تێکدانی باری ئەمنی و کردەوەی تێکدەرانە و شێواندنی ئاسایش و ژیانی خەڵکی بە غیرەتی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان، بە هووشیاری و ئامادەیی سەربازانی هێزی زەوینی سوپا لە ئۆپراسیۆنەکانی حەفتەکانی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی کامیاران و مەریوان پەلاری کوشەندەیان لێ درا و پاشان بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکاران خرایە دەستووری کاری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە.

بەڵام بەهانەدانی سەرکردەکانی ئەو گرووپانە بە هۆشدارە شلگێرانەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ورە و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆکردنەوە و لە ناوبردنی بنکەکانیان و زەروورەتی کۆتایی هێنان بە شەڕئاژۆیی و هەڵمەتی دەستدرێژکارانە و تیرۆریستی دژی ئێرانی ئیسلامی، یەکەی مووشەکی هێزی هەوافەزای سوپا بە هاوبەشی یەکەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی هێزی زەوینی سوپا، ڕۆژی ڕابردوو (شەممە) ٨ی سێپتەمبەرلە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانەدا، شوێنی جێگربوون و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێک لە گرووپەکان و ناوەندی ڕاهێنانی تیرۆریستانی دارودەستەی بە ٧ مووشەکی زەوی بە زەویی کورتە مەودا کردە ئامانج.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی درووست و بەڵگەمەندەکان لەو ئۆپراسیۆنە، ئەو ناوەندەی پیلانی لە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێراندەگێڕا تێکشکێندرا و بە دەیان کەس لە سەرکردە و هێزە گرینگەکانی ئۆپراسیۆنییەکانی ئەو گرووپە کوژران و بریندار بوونە.

ئەو ئۆپەراسیۆنە یەکلاکەرەوە و وێرانگەرە نیشانی دا کە ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزە چەکدارییەکانی دیکە و دەزگاگەلی ئیتلاعاتی و ئەمنی، پێداگرن لە پاراستنی سنوورەکانی ئێران و رێگە نادەن کە تیرۆریستانی سەر بە دەزگا سیخۆرییەکان درێژە بە شەڕئاژۆییان، بدەن و ئاسایشی بێ هاوتای وڵات بخەنە مەترسییەوە.

لە کۆتاییدا وێرای ڕێزنان لە سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (س‌خ) و چاوەروانی لە هەرێمی کوردستان بۆ چاودێری و کۆنتڕۆڵی شلگێرانەی سنوورە هاوبەشەکان، هۆشداری دەدەینە گرووپە تیرۆریستییەکان و دژە شۆڕش و لایەنگرانیان کە؛ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بەسیجییە دلێر و خۆجێیەکانی جێگر لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئاگاداری و زاڵبوونی تەواوی هەواڵگرانە و ئامادەیی هەمە لایەنە ، بە هاوکاریی خەڵکی خۆشەویستی ناوچە، دووپاتبوونەوەی هەر جۆرە کردارێکی دزێو و شەڕئاژۆیانە لە لایەن ئەوانەوە بو تووندی و تێکشکێنەرانە وەڵام دەدەینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە