پەیامی کورد … ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە بڕیارە پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بخرێتە ڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویكردەوە،"ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تەمووزی ٢٠٢١، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (16 ) لە ڕۆژی دووشەممە 28-6-2021 وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە لایەن شاندی وەزارییەوە دەخرێتەڕوو،لەگەڵ خستنەڕووی ڕاسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان".
ئاماژە بەوەشدراوە،"خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (5)ی ساڵی 2010) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمين) تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت".
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بخرێتە بەرباس، هاوكات بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە 4-7-2021 سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات دەخرێتەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە