دادگای فیدراڵی عێراق چەند بەندێکی یاسای هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە

دادگای فیدراڵی عێراق چەند بەندێکی یاسای هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە

 


پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی عێراق چەند بەندێکی یاسای هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە

دادگای باڵای فیدراڵی چەند حوکمێکی دەرکرد سەبارەت بە نوێنەرانی پێکهاتەی کۆتاکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە حوکمەکەی دادگای باڵای فیدراڵیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو کاراکردنی ڕۆڵی نیشتمانی و بەدەستهێنانی یەکسانی و پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی پێکهاتەکانی ئێزدی و شەبەک و کوردی ئێزیدی بڕیاریانداوە بە نادەستوورییەتی نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و یەکسانیان لەگەڵ پێکهاتەکانی مەسیحی و سابیئەکان.

هەر لە حوکمەکەی دادگای باڵای فیدراڵیدا هاتووە کە لە بەرواری دەرچوونی ئەو حوکمەوە بڕیاریان داوە بە هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕگەیەکی بەندی دووەم لە مادەی ١٣ی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠ و ئەنجوومەنی نوێنەران دەقێکی تر بۆ بەدەستهێنانی مەبدەئی یەکسانی لەنێوان پێکهاتەکاندا دەردەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە