پەیامی کورد... ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لە مەترسییەکی گەورەدایە
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی جیهان لە مەترسییەکی گەورەدایە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات بۆ یەکەم جار دوای سێ ساڵ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئاووهەوا، خراپتربوونی هەژاری و نایەکسانی و ناکۆکیی نێوان زلهێزەکان، بەتایبەتی دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە ئۆکراینا کۆ ببنەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە وتارێکدا بەر لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان ڕایگەیاند، ئەو ئەرکەی ئێستا لەسەریانە تەنیا ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی نییە بەڵکوو ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هێشتا بەردەوامە.
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە پاشەکشەی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو کردووە لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەی و مافەکانی ژنان.
بڕیارە لە وتاری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان کە ئەمڕۆ لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت، گۆتێرێش باس لە مەترسییەکانی سەر جیهان و هەسارەی زەوی بکات.
وتەبێژی گۆرێتێش ستیڤان جاریک لەوبارەیەوە دەڵێت، وتارەکەی ئەمینداری گشتی زیادە ڕەوی تێدا نییە بەڵکوو خستنەڕووی ڕاستییەکانە لە وتەکانیدا ئاستی هیواش دەردەکەوێت بۆ جیهان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە