پەیامی کورد ... لایەنە کوردستانییەکان رێککەوتن لەژێر ناوی "هاوپەیمانی کوردستانی" پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن کە مانگی نیسانی ساڵی ئایندە بەڕێوەدەچێت
لایەنە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ بڕیاردان لەبارەی دروووستکردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ئاستی مەکتەبی سیاسی و ژوری هەڵبژاردن کۆبوونەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە لیستێکی هاوبەش بەناوی "هاوپەیمانی کوردستانی" لە مووسڵ، کەرکووک و دیالە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن.
عەبدۆلسەتار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامداو، به‌پێی پێویست وورده‌كارییه‌كانی دیکەی لیستی كۆبوونه‌وه‌ی دیکەش ئه‌نجام ده‌درێت و كاندیده‌كانیش دیاری ده‌كرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق نیمچه كراوه ده‌بێت، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كاندیدی به‌هێز و ناسراو دابنێن.
عەبدولستار مەجید وتیشی، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیکە به قۆناغێكی نائاسایی تێپه‌ڕده‌بێت كورد و پێکهاته‌كانی تر له بارودۆخێكی خراپن، بۆیه ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویسته كورد یه‌ك ریز بێت به تایبه‌ت له قۆناغی ئێستادا، چوونكه بوونی هه‌ر كێشه و ناكۆكی و ناته‌باییەک كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌رونی خه‌ڵك، له كاتێكدا خۆیان له حزبه‌كان نیگه‌رانن له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان، بۆیە ده‌بێت به هه‌موو تواناوە كار بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە