پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات
سێباستیان لێکۆرنۆ وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەردانەکەی وەزیری فەڕەنسا لە لایەن ماڵپەڕی لۆفیگارۆی فەڕەنسییەوە ڕاگەێندرا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕەکە؛ وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەردوو هەرێمی کوردستان و سەربازانی ناتۆی فەڕەنسا لە عێراق دەکات.
هەروەها وەزیر لێکۆرنۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی کوردستان لە کوردستان کۆدەبێتەوە. پرسی ئاسایش و سەقامگیری لە پرسەکانی سەردانەکەدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە