پەیامی کورد ... په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان ەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌ندیمان به مانا و به‌ها و په‌یامه باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه، لێبوورده‌یى، ئاشته‌وایى، لێكخۆشبوون و مرۆڤ دۆستییه‌وه نوێ بكه‌ینه‌وه.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، هه‌روه‌ها له عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تیش له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز بێت. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده و پڕ له كامه‌رانى به‌سه‌ر به‌رن و به خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌ندیمان به مانا و به‌ها و په‌یامه باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه، لێبوورده‌یى، ئاشته‌وایى، لێك خۆشبوون و مرۆڤدۆستییه‌وه نوێ بكه‌ینه‌وه، به په‌یوه‌ندییه‌كانماندا بچینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ویستى، دۆستایه‌تى و هاریكارى، دایان بڕێژینه‌وه.
هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو، بۆ هه‌مووان له دۆخ و ڕۆژگار و ژیان و گوزه‌رانێكى باشتردا بێنه‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، یه‌كڕیز و ته‌با، بتوانین باشتر خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان بكه‌ین.
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٥/٣/٢٩
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە