بەرپرسی ئۆفیسی دھوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێ، دووسبەی كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان رادەگەینێت و ١٥ رۆژیش دواتر دادگای فیدراڵی ئەنجامەكان پەسەند دەكات، دەنگەكانی ھەرێمی كوردستانیش وەكو خۆیان ماون و ھیچ گۆڕانكارییەك لە ئەنجامەكاندا رووی نەداوە.
خالید عەباس، ڕایگەیاند ، بڕیارە دووسبەی كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن رابگەینێت، چونكە تەنھا دەنگەكانی (زیقار) ماوە كە تانەی لێ دراوە بۆ ئەوەی بەدەست بژمێردرێن.
عەباس ووتیشی، پاش ئەوەی كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی رادەگەینێت، ١٥رۆژ دواتر دادگای فیدراڵی پەسەندی دەكات، بەڵام ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی كوردستان وەكووو خۆی ماوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە