کچێکی مەکسیکی وەک شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا

کچێکی مەکسیکی وەک شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا

پەیامی کورد … کچێکی مەکسیکی وەک شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا

 

شەست و نۆیەمین مەراسیمى هەڵبژاردنى شاجوانى گەردون بۆ ساڵى ٢٠٢٠ لە هۆتێلیکى شارى هۆلیۆد لە ئەمەریکا بەڕێوە چوو، کە تێیدا شاجوانى مەکسیک بە شاجوانى گەردون هەڵبژێردرا.

 

لەو پێشبرکێیەدا لە شاجوانى ٧٤ ووڵات بەشداریان کرد، دواى هەڵسەنگاندنى لیژنەکە ئەندریا میزا شاجوانى مەکسیک بە شاجوانى گەردون هەڵبژێردرا و هەریەکە لە جولیا گاماى بەڕازیلى و جانیک ماسیکا شاجوانى پیرۆ بە دووەم و سێیەمى پێشبڕکێى شاجوانى گەردون دیاریکران.

 

ئەوەى جێگەى سەرنجە، هەرسێ شاجوانى گەردون بۆ ساڵى ٢٠٢١ لە کیشوەرى ئەمەریکان.

 

بەهۆى کۆرۆنا و رێکارەکانى خۆپارێزییەوە، مەراسیمى هەڵبژاردنى شاجوانى ساڵى ٢٠٢٠بۆ سەرەتای ساڵى٢٠٢١دواخرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە