وەزیری ناوخۆ: یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان هەموار دەکرێتەوە

وەزیری ناوخۆ: یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان هەموار دەکرێتەوە

پەیامی کورد …وەزیری ناوخۆ: یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان هەموار دەکرێتەوە

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ڕای گەیاند، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان ژمارەیەک هەمواری پێویستە چونکە وەک پێویست نەتوانراوە ئافرەتان بپارێزێت، بۆیە یاساکە هەموار دەکرێتەوە و سزاکان توندتر دەکرێن.

ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنفرانسی تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، یاسای ساڵی 2011ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان لە ژمارەیەک حاڵەتدا بۆشایی تێدایە، بۆیە هەموارکردنەوەی یاساکەیان بە گرنگ زانیوە بۆ ئەوەی مافەکانی ئافرەتان زیاتر پارێزراو بن.

ڕوونیشی کردووەتەوە، وەک حکومەت پابەندن بە دابینکردنی مافەکانی ژنان، بۆیە یاساکە لە نێوەکەییەوە گۆڕاوە و کراوە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان.

وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستە ڕوو، داوا لە دادگاکان دەکەن دادوەری تایبەت بە دۆسیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان دیاری بکەن و ڕێگریش بکەن لەوەی تۆمەتبارانی ئەم دۆ سیانە بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە