پەیامی کورد... له قوتابخانه‌كانی روسیا مه‌شق به فێرخوازه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی درۆن
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی روسیا رایانگه‌یاند كه له ساڵی نوێی خوێندن كه له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، فێرخوازانی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان مه‌شق له‌سه‌ر به‌كارهێنانی درۆنی جه‌نگی ده‌كه‌ن.
دوای هه‌ژده مانگ له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له ئۆكرانیا، له به‌رنامه‌یه‌كدا كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی روسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تێیدا كۆمه‌ڵێ هه‌رزه‌كاری روسی ده‌رده‌كه‌ون، خه‌ریكی فێربوونی "به‌كارهێنانی ئامرازه سه‌ربازییه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانن"، ته‌نانه‌ت خه‌ریكی "چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ڕوماڵی سه‌ربازین به به‌كارهێنانی درۆن".
هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌زموونی به درۆن ئه‌نجامبده‌ن" و فێری "ڕێگكانی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ درۆنه‌كانی دوژمن ده‌بن".
ئه‌م مه‌شق و راهێنانانه، له چوارچێوه‌ی "مه‌شقی سه‌ربازی بنه‌ڕه‌تی" دێت و ئه‌و توێژه‌ی فێرخوازان ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 17 ساڵه.
ئه‌م مه‌شقه، پێشتر له قۆناغی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاراندا هه‌بوو، به‌ڵام دواتر وازیلێهێنرا. كه‌چی له‌م ساڵی خوێندندا 2023-2024، جارێكی دی كاری پێده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م مه‌شقه‌دا، راهێنان له‌سه‌ر چه‌كی جه‌نگی ده‌كرێت، وه‌ك كڵاشینكۆف و لانی كه‌م 140 كاتژمێر وانه خوێندن له‌خۆده‌گرێت.
له مانگی تشرینی دووه‌می 2022، په‌رله‌مانتار سێرگی میرۆنۆڤ كه خاوه‌نی ئه‌م ده‌ستپیشخه‌رییه‌یه، ده‌ڵێت: "هێنانه ناوه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بۆ ناو قوتابخانه‌كان، ڕێگه ده‌دات هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك، بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ئاماده‌بكرێن".
ئاشكرایه له جه‌نگی ئۆكرانیا، هه‌ردوو لا، له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رفراون درۆن به‌كارده‌هێنن. به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ڕۆژنه، له ڕێگه‌ی درۆنه‌وه، خاكی ڕوسیا ده‌كرێته ئامانج. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه، كۆمه‌ڵێ ده‌ستپێشخه‌ری هێنراونه‌ته ناو قوتابخانه‌كانی ڕوسیاوه، ئامانج له‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه به‌رزكردنه‌وه و گه‌شه‌دانه به ڕۆحی نیشتیمانی.
لێره‌وه سه‌ره‌تای هه‌مو هه‌فته‌یه‌كی خوێندن، به سرودی نیشتیمانی ڕوسیا و ڕێوڕه‌سمی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا و "گفتوگۆ"ده‌ستپێده‌كات. ئامانج له گفتوگۆكان قسه‌كردنه ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه له ئۆكرانیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە