پەیامی کورد ... بەغدا/ بە پاساوی شەرەف کوڕێک دوو خۆشکی خۆی کوشت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه به پاساوی "شه‌ره‌ف" دوو خوشكی خۆی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هێزەکانمان لە شاری سەدری رۆژهەڵاتی بەغدا لێکۆڵینەوەیان کرد لەکوژرانی دوو خوشک كه لەلایەن برایەکیانەوە لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا ئەو کارەی ئەنجامداوە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بکوژی روداوەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بەوەی هۆکاری کوشتنی ئەو دوو خوشکەی بەپاساوی "شەرەف" بووە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو، بەپێی زانیارییەکان بکوژی روداوەکە لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە