پەیامی کورد … روسیا: سه‌رله‌نوێ پرۆه‌ی ئاسایشی كه‌نداو راده‌گه‌یه‌نینه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی به‌م نزیكانه پرۆژه‌یه‌كی پێشووی خۆی له باره‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش له كه‌نداو راده‌گه‌یه‌نێته‌وه كه هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا كراوه.
سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایشیگه‌یاند، هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو پێششوازیان له‌و پرۆژه‌یه كردوه و له هه‌مواره‌كه‌یدا گۆڕانكارییه نوێكانی ناوچه‌كه جێگیر كراون.
حكومه‌تی روسیا ساڵی 2019 پرۆژه‌ی ئاسایشی گشتیی له كه‌نداوی پیشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌ڵام ئه‌مریكا دژی وه‌ستایه‌وه، به‌و پێیه‌ی باوه‌ڕی وایه ئێران و ئه‌و گروپانه‌ی شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی بۆ ده‌كه‌ن تاكه فاكته‌ری ناسه‌قامگیری كه‌نداون.
له پرۆژه‌كه‌ی پێشووی روسیادا ئاماژه به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی یه‌من، سوریا، عێراق و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و پێویستی كاركردن به بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرابوو، هه‌ر وه‌ها داواشكرابوو، كار بكرێت له پێناو بونیاتنانه‌وه‌ی متمانه له نێوان وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە