سەبارەت بەکەش و هەوا و باران بارینەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی شۆفێران دەکات و داوایان لێدەکات لەکاتى گەشتەکانیان بەهۆی ئەگەری بارینى بارانێکى زۆر و ئەگەری دروستبوونى لافاو وریابن.
ئەمڕۆ (٧)ی نیسانی (٢٠١٨) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کە "به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ (٢٤) كاتژمێری داهاتوو پێشبینی بارانبارین به‌رده‌وامی دەکرێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان باران به لێزمه بێت و ئاستی بینین زۆر كه‌مبێته‌وه، بۆیە ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه بە نیازن گه‌شت بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان بكه‌ن، له حاڵه‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ره‌كانیان نه‌كه‌ن و له‌ڕێگای سه‌فه‌ریش توشی باران بوونه‌وه ئه‌وا به‌رده‌وامی به گه‌شته‌كانیان نه‌ده‌ن و له شوێنێك ئوتومبێله‌كانیان ڕابگرن كه به‌رزبێت و ئاستی ئاو كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ریان".
هاتوچۆی هەولێر شوفێرانی لەوەش ئاگادارکردوەتەوە، کە ئاگاداری كه‌میی ئاستی بینین بن و تیژڕۆیی نه‌كه‌ن چونكه ته‌ڕبوونی ڕووی شه‌قامه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان به سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر ڕووی ڕێگاكان".
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە بارانبارین لە شەوى دووشەممە لەسەر سێ شەممە لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژئاواى هەرێم دەستپێدەکات و سەرلەبەیانی سێ شەممە لەتەواوى ناوچەکانى هەرێم باران دەبارێت، بەهۆى شەستە باران و بارانبارینى بەلێزمە، مەترسى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک زیاترە، .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە