\پەیامی کورد... یه‌ختێكی په‌نابه‌ران به 73 سه‌رنشینه‌وه له نزیك یۆنان ژێرئاو كه‌وت
لە دوورگەی ئێڤیای یۆنان شەوی رابردوو یەختێک به 73 په‌نابه‌ره‌وه ژێرئاو کەوت و په‌پێی زانیارییه‌كان په‌نابه‌ره‌كان خه‌ڵكی ئێران ومیسر و ئه‌فغانستانن و ته‌ها 9یان رزگار کراون.
پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان له‌باره‌ی نقومبونی ئه‌و یه‌خته‌وه به كه‌ناڵی روداوی راگه‌یاندوه "ئەو یەختە خۆی کێشاوە بە بەردێکی گەورەی کەناری دوورگەکەدا، بەهۆیەوە ژێرئاو کەوتووە و تائێستا 9 کۆچبەریان رزگار کراون و گەڕان بەدوای کۆچبەرانی دیکەشدا بەردەوامە."
" زۆرینەی په‌نابه‌ره‌كان ناو ئەو یەختە خەڵکی میسر و ئەفغانستان و ئێرانن، تاوەکو ئێستا دیار نییە کە کوردیان تێدایە یاخود نا." پێشڕەو عەبدوڵا وای وت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە لە باشووری دوورگەی سامۆس لە کەناراوەکانی سامیۆپولاسی یۆنان بەلەمێکی بچووک بە 12 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت، تەنیا چوار کۆچبەریان لەلایەن ماسیگرێکەوە رزگار کرابوون، هەشت کۆچبەریان بێسەروشوێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە