پەیامی کورد ... ئێران گرینگترین بژاردەکانی خۆی بۆ تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکا ڕاگەیاند .
بە پێی ئەم هەواڵە ئەو بژاردانەی کە ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوە بە کاریان دەهینێت بەم شێوەیەی خوارە ڕاگەێندراوە .
چالاک کردنەوەی ئەو هیزانە و چەک و چۆڵ لە ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵات و ئەمریکای لاتین
بە ئامانج گرتنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و کەنداوی فارس لەوانەش : قەتەر ، بەحرەین ، ئیمارات ، کووەیت و ...
هێرش کردن بۆ سەر ٥٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق و کونسووڵگەری ئەمریکا لە ناو شاری " هەولێر : "
هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە هەموو ناوچەکە
بەکارهێنانی زەڕاتخانەی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ گورز لێدان لە دامەزراوە نەوتییەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا
هێرش کردن بۆ سەر تانکەرە نەوتییەکان ، کێڵانی مین و تەقەمەنی لە تەنگەی هۆرمۆز و داخستنی هێنان و ڕاگواستنی نەوت
گورزی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیل ، عەرەبستان و ئیمارات
هێرشی حێزبۆڵلای لۆبنان بۆ سەر ووڵاتانی یەکگرتووی ئەمریکا لە ناوچەکە
دەست بە سەرکردن و گرۆگان گرتنی کەسانی ئەمریکی لە ناوچەکە
و هەروەها چەندین بژاردەیەکی دیکە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە