پەیامی کورد ... ترامپ پێشوەختە سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەكاری دەكەین بۆ ئاهەنگی گەورە بە بنەی سەرکەوتنەکەیانەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەم لە وتەیەكدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سوپاسی پشتیوانی گەلی ئەمریكا دەكەم.
وتیشی، "ئامادەكاری دەكەین بۆ ئاهەنگی گەورە" پێشكەوتنی گەورەمان لە زۆرێك لە ویلایەتەكاندا بەدەستهێناوە کە بە جیاوازی زۆرەوە سەرکەوتووین یان لە پێشەوەین.
ترەمپ باسی لە ژمارەیەك لەو ویلایەتانە كرد كە تیایدا سەركەوتوون و وتی لە فلۆریدا بە ژمارەیەكی گەورەیەوە سەركەوتین، لە ئۆهایۆ و تەكساس و میشیگن-یش سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە لە بنسلڤانیا بە جیاوازییەكی گەورە سەركەوتوون.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی ئەمریكا وەك ئاماژەیەك بۆ ئەگەری ساختەكاری ڕایگەیاند كە ڕوو لە دادگای باڵا دەكەن بۆ وەستاندنی جیاكردنەوەی دەنگەكان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە