دوو شەپۆلی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە

دوو شەپۆلی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە

پەیامی کورد … دوو شەپۆلی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە

شارەزیەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات لەماوەی نێوان ٢٤-٢٧ی ئەم مانگە دوو شەپۆلی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات.

لەمبارەیەوە ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشكرای كردووە: لە رۆژی دووشەمە ٢٤-١-٢٠٢٢ی ناوەراستی ئەم ھەفتەیە شەپۆلێکی لاواز و کورت خایانی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە، بە شێوەی بارینی بەفر بە رێژەیەکی کەم لەناوچەی شاخاویدا و لەسەنتەری شار و ناوچە نزمەکانیشدا بارانێکی کەم ئەگەری دەبێت، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێم کاریگەری نابێت.

ئەوەشی خستۆتەروو كە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە ٢٧-١-٢٠٢٢ ی کۆتای ھەفتە شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کاریگەرییەکانی بەشێوەی بەفر بارینی چر لەناوچە شاخاویەکاندا دەبێت، ئەگەری بارینەوەی بەفریش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دھۆکدا ئەبێت لەگەڵ بارینی باران بەرێژەی باش و مامناوەند لەناوچە نزمەکاندا.

دەشڵێتهاتنی ئەو شەپۆلە بەھۆی بەردەوامی سیستەمە ھەواییە ساردەکانی جەمسەری باکورە بە ئاراستەی ناوچەکانی هەرێم، کە لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو بەرزە پاڵەپەستۆ بەھێزەیە کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر وڵاتانی رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا جێگیربووە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەفر و بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە