پەیامی کورد … بانه/ ئاشکرا بوونی ناوی ئەو کەسانەی بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون
دوای شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ، لانیکەم جوار کەس لە شاری بانە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١، ، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “یاکوباوا” و لانیکەم چوار کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی تەواوی ئەو چوار کەسە کە ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ هاوژین قادری ٣٠ ساڵە
٢_ پەرویز قادری ٢٦ ساڵە
٣_ ڕێبوار قادری ٣٤ ساڵە
٤_ بێهرووز قادری ٣٠ ساڵە
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسانە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا یەک کەسیان ئازاد کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە