پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: نەخۆشخانەکان جارێکی دیکە پڕ بوون
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لەبارەی دۆخی كۆرۆناوە دەدات و رایدەگەینێت،"حاڵەتی خراپمان زۆرە و نەخۆشخانەکان جارێکی دیکە پڕبوون".
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢١، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند،" بەداخەوە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێم خراپە و بەرە و مەترسیی زیاتر دەچێت، حاڵەتی خراپمان زۆرە و نەخۆشخانەکان جارێکی دیکە پڕبوون لە نەخۆش".
ئاماژەی بەوەشدا،"هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەموو شوێنەکان کراونەتەوە و پابەندبوون بە رێنماییەکان زۆر کەمە".
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا ١١٣ هەزار و ٩٩٨ کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠٦ هەزار و ٩٢ کەس چاکبوونەتەوە و سێ ههزار و ٥٧٧ کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە