سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیارێکی زۆر گرینگ لە سەر ئیمارات دەردەکات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیارێکی زۆر گرینگ لە سەر ئیمارات دەردەکات

پەیامی کورد     ...     سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیارێکی زۆر گرینگ لە سەر ئیمارات دەردەکات .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند سنووری ئاسمانی لەگەڵ ئیمارات کراوە دەبێت و ڤیزە لە سەر ئەم وولاتە هەڵدەوەشێتەوە .

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە تێڕوانینی بەرفراوانی هاوکاری لەگەڵ ئیمارات لە دوای واژوو کردنی پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئەم ووڵاتە لە سێپتەمبەری ڕابردوودا ، لە سەفەری مێژوویی یەکەمین شاندی دەوڵەتی ئیماراتەوە بۆ ئیسرائیل پێشوازی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ناتانیاهوو لە ووتارێکدا هاوکات لەگەل هاتنی شاندی ئیماراتی ووتی : " ڕێکەوتننامەگەلێک لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی لە ماوەی ئەم سەفەرەدا واژوو دەکرێت و ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکەوتننامەگەلە باشترین دەرئەنجامی بۆ خەڵک ی هەر دوو لایەن دەبێت .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە جەخت کردنەوەی لە سەر ئەوەی کە لە بوارەکانی جیاوازدا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هاوکاری دەبێت ووتی : " ئێمە لە بواری سەرمایەگوزاری دا هاوکاری دەکەین تاکوو کەشێکی ئابووری درووست ببێت کە بە قازانجی هەموو هاووڵاتیان و تیجارییە کە لە ئیمارات و ئیسرائیل زۆرن ".

ئەو بە ووتنی ئەوەی کە ئیمارات و ئیسرائیل لە ڕاستای گەیاندنی خزمەت بە تەندرووستی و ژینگە لە بواری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی هاوکارییان دەبێت ڕایگەیاند : " هەموو ئەم وارانە داواکاری و داخوازی خەڵکی هەردوو لایەنە ".

هەروەها ئەم هاوکارییانە بریتییە لە هەڵگرتن و گواستنەوە و لێبوورینی ڤیزەیە ڕایگەیاند سنوورەکانی ئاسمانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەکرێتەوە و ڤیزە لە نێوان هەردوو لایەندا هەڵدەوەشێتەوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە