پەیامی کورد... ئەلیزابت بورن دەبێتە سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا
سەرۆکی فەرەنسا کاندیدێکی ژنی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی و پێشتر پۆستی وەزیری هەبووە.
پاش مانگێک لە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەلیزابت بورنی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی.
ئەلیزابت بورن لەدوای 30 ساڵ یەکەمین ژنە کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فەرەنسا ڕادەسپێررێت، کە لە کابینەی پێشوودا پۆستی وەزیری کاری هەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە