پەیامی کورد... لە شاری سنە پێنج ئەندامی خێزانێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندران
هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە، چوار برا بە ناوەکانی مەجید کەرەمی، مێهرشاد کەرەمی، میلاد کەرەمی و سۆرانی کەرەمی و هەروەها خاڵی ئەو چوار برایە بە ناوی ڕەحمەت جەهانگیرییان ڕفاندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو چوار برا بە ناوەکانی مەجید کەرەمی، میلاد کەرەمی، مێهرشاد کەرەمی و سۆران کەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ڕفێندران.
هاوکات، خاڵۆی ئەو چوار برایە بە ناوی ڕەحمەت جەهانگیری لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.
لە کاتی ڕفاندنی ئەو پێنج هاووڵاتییەوە هەتا ئێستا، هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نەزانراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
پێشینەی دەزگای داد و ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە هەڵسوکەوتی توندوتیژانە و ئەشکەنجە و سەپاندنی سزای ناڕەوا و قورس بەسەر دەستبەسەرکراوان، بووەتە هۆی جێگەی نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە