دەرکردنی هێزی دەرەکی و بیانی لە گرینگترین کارەکانی دەوڵەتی کازمییە

دەرکردنی هێزی دەرەکی و بیانی لە گرینگترین کارەکانی دەوڵەتی کازمییە

پەیامی کورد    ...    دەرکردنی هێزی دەرەکی و بیانی لە گرینگترین کارەکانی دەوڵەتی کازمییە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە یەکەم کارەکانی دەوڵەتی کازمی دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمڕۆ سێ شەممە کاطع الرکابی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، دەرچوونی هێزە بیانییەکانی لە عێراق و ئەنجام دانی یاسای پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق لەمبارەوە ، لە گرینگترین و یەکەم کارەکانی دەوڵەتی موستەفا کازمیدایە .

الرکابی جەختی کردەوە کە مانگی ژۆئەنی داهاتوو بە پێی داواکاری ئەمریکا ووتووێژی نێوان بەغدا و واشینتۆن دەربارەی دۆسیەی ڕێکەوتننامەگەلی ستراتیژیکی ئەنجام دەبێت .

ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە ووتووێژێکدا لەگەڵ " المعلومە " ڕایگەیاند : کە کازمی لیستەیەک دەربارەی دەرچوونی هیزەکانی بیانی لە ووڵاتی ئامادە کردووە و لە دەورەی داهاتوودا ناوەڕۆکی گشتی ئەم ئامادەکارییە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەێنێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە