بە داخەوە ئەو زۆڵم و ستەمەی ئەرتەشی تورکیا هێشتا لە سەر کوردان بەردەوامە . چ لە ڕاستی پۆلیس و چ لە ڕاستی لەشکرییەوە بە بێ هۆ و سەبەب زۆڵم و ئەشکەنجەی کوردان دەکەن و بە چاوی تێرۆریست تەماشای هەموو کوردێک دەکەن .
لە شەمدینلی سەر بە جٶلەمێرگ گۆندێک بە ناوی نەردۆشێ ، سەربازانی تورک دیسان ٢ شوانی کورد تا ڕادەی مردن ئەشکەنجە دەکەن .
ئەو ٢ شوانە بە ناوەکانی " ناسر تاش و ڕەمەزان ئاکتاش " ئەو کاتەی کە مەڕ و ماڵاتی خۆیان دەبر بۆ لەوەڕاندن ، لە لایەن کۆمەڵێک سەربازی ئەرتەشی تورکەوە ئەشکەنجە کران . ئەو سەربازانە بە بێ هۆ و سەبەب ئەو ٢ سوانە دەدەنە بەر لێدان و بە قۆنداخی چەک و گۆپال تا ڕادەی مردن ئەشکەنجەیان دەکەن .
ئەو ٢ شوانە لە حاڵی مردن لە چیا بە جێدەهێڵدرێن هاتاکوو لە لایەن کەس و کارەکانیانەوە دەبینرێنەوە و ڕەوانی نەخۆشخانە دەکرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە