پەیامی کورد ... ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆکانی ناوچەکە سەبارەت بە دۆخی فەلەستین قسەی کرد
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ سوڵتانی عۆممان هەیسەم ب تاریق، ئەمیری قەتەر شێخ تەمین بن حەمەد ئالسانی و موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی بارودۆخی فەلەستینیان کرد. سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، ووڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن و ئەمەش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
ڕەئیسی ، لە وتووێژ لەگەڵ سەرانی ووڵاتانی ناوچەکە، ڕایگەیاند کە زوڵمی ئیسرائیل کە چەندین جار کردوویەتی، کۆبووەوە و ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی لیواکانی ئەلقاسم شمشێرەکانیان ڕاکێشن و ڕۆژئاوا سەرلێشێواو بکەن -ئەکاونتی زایۆنیستی.
ڕەئیسی ڕاشیگەیاند، پێویستە بەخێرایی هەنگاو بنێن و دۆخی غەززە بخەنە کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی یەکگرتوویی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی و پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان.
سوڵتانی عومان ب.تاریق ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ڕێگە بە خەڵکی غەززە بدەن ئەو خاکە بەجێبهێڵن و لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە دەتوانن ببنە هۆی ئەم کردەوانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە