موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا هەڕەشە لە تاران دەکات .

موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا هەڕەشە لە تاران دەکات .

پەیامی کورد     ...    موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا هەڕەشە لە تاران دەکات .

 وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاندووە موستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراق فوئاد حسێن ى وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن ڕوحانى سەرۆککۆمار و موحەمەد حەسەن قاڵیباف سەرۆکى ئەنجوومەنى شەوراى کۆمارى ئیسلامى بۆ تاران ناردووە 
 سەرچاوەکە هەروەها ڕایگەیاندووە  موستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ڕیگای فوئاد حسێن ەوە پەیامێکى هەرەشە ئامێزى بۆبەرپرسانى تاران ناردووە
 ئەحمەد سەحاف، ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕاگەێندراوێکى بڵاو کردەوە و سەبارەت بە سەفەرى فوئاد حسێن وەزیرى درەوەى عێراق بۆ تاران کە تیایدا هاتووە:
 رایگەیاندوە، لەمیانەى ئەوسەردانەدا وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوەتەوە.
 فوئاد حسێن نامەیەکى زارەکى موستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى گەیاندوەتە حەسەن ڕوحانى.
 نامەکەش لەسەر گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و ئەگەرە چاوەڕواننەکراوەکان و ئەگەرى ڕوودانى شەڕ بووە!

 میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویان کردەوە کە ناردنى فوئاد حسێن بۆ تاران بە مەبەستى ناردنى هەڕەشە بووە لە لایەن کازمییەوە بۆ بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى تا دەست وەرنەدەنە ناوخۆی عێراقەوە و عێراق نەکەنە گۆڕەپانى شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئەمریکا!

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە