پەیامی کورد … وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: وه‌فدێكی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێم له بودجه و هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
شیروان میرزا له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌وه‌كردوه: پێویسته وه‌فدێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاووتوێكردنى میكانزیمى ناردنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه یاساى بودجه سه‌ردانى به‌غدا بكات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و وه‌فده هه‌فته‌ى داهاتوو بچنه به‌غدا و ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایى بكه‌نه‌وه.
به‌پێى پرۆژه یاساى بودجه، هه‌رێمى كوردستان پێویسته رۆژانه داهاتى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل و نیوه‌ى داهاته فیدراڵیه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكات و له‌به‌رامبه‌ردا پشكى خۆى له بودجه وه‌رده‌گرێت كه نزیكه‌ى ١٢ ترلیۆن دیناره.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە