پەیامی کورد ... قاسم سوله‌یمانی سه‌رپه‌رشتی گرووپی ٢٩ ـیە
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاشكرایان كردووه "تا ئێستاش ڕژێمی ئێران له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه به‌رده‌وامه له‌ئۆپراسیۆنی ڕه‌وانه كردنی چه‌كی سووك و قورس و، چه‌كداره تیرۆریستیه‌كان بۆ ناو خاكی سووریا".
ڕۆژنامه‌ی ئیندێپێندێنتی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەته‌وه " ئه‌و چه‌كانه‌ی لە تارانه‌ی ڕەوانه‌ی دیمه‌شقی كردووه، بریتی بوونه له مووشه‌ك و، كه‌رسته‌ی ته‌كنه‌لۆژی سه‌ربازی و ڕادار".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه "سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌كان له‌لایه‌ن سوپای قودس، باڵی ده‌ره‌كی سوپای پاسداران، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن".
هەروەها ئاماژەی به‌وه‌كردووه "كه‌رەسته‌كان له‌رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی سوورییه‌وه له‌تاران به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌لتەیفوور له باكووری سووریا ده‌چێت، نه‌وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، كه پێشتر له‌وێ داده‌به‌زی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە